عەلی حوسێنی، کاوان حوسێنی، سۆران دانشی و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شوان" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات "چاونیوز"، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١۵ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی حوسێنی، تەمەن ١٧ ساڵ و سۆران دانشی تەمەن ٢٠ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "بلەبزانـ"ـی سەر بە شاری پاوە بوون و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی کاوان حوسێنی، تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی "دەشە" و شوان تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "ساتیاریـ"ـی سەر بە شاری پاوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بوون.
پاش برینداربوونی ئەو چوار کۆڵبەرەی خەڵکی شاری پاوە، بە مەبەستی دەرمانکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.