ناسر ساڵحی‌ئەسڵ
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می جیهانی دوو جه‌مسه‌ری و شه‌ڕی سارددا، خەبات و بەرگریی پڕ لە شانازیی چەكداریی ته‌نیا ڕێگایه‌ك بوو كه ده‌نگی خه‌باتی ڕزگاریخوازیی و مافویستی نه‌ته‌وه‌ی كوردی بە گشتی و بە تایبەت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك ڕه‌مزی خۆڕاگری و مانه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه ڕه‌واكانی به گوێی جیهان ده‌گه‌یاند. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا حیزب و ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به تایبه‌ت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له گوتار و ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی خۆیاندا، خه‌باتی چه‌كدارییان وه‌ك تاكتیكێكی خه‌بات چاو لێ دەکرد.
مەبەستی حیزبی دێموکرات لەو تاکتیکە گوشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی بڕیارده‌ری تاران، به مه‌به‌ستی ناچاركردنیان به هه‌ڵبژاردنی ڕێگای دیالۆگ و وتووێژ، بۆ چاره‌سه‌ری مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران وەک خاڵیكی گرینگی ستراتێژیكی خەباتی ڕەوا بوو. بۆیه حیزب و ڕێكخراوە خەباتگێڕ و شۆڕشگێرانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ڕێژیمه‌كانی پەهلەوی و كۆماری ئیسلامی‌دا سه‌لماندوویانه كه هه‌ر كات ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خساوه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌موو میتۆده‌كانی خه‌بات كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. دامەزراندنی كۆماری كوردستان، به‌شداریكردن له خولی چوارده‌هه‌می مه‌جلیسی شوڕای میللی له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی دوكتور محەممەد موسه‌دیق، پێكهێنانی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كورد له سه‌ره‌تایی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٣٥٨ى هه‌تاوی، به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شوورای میللی و مه‌جلیسی خوبره‌گانی یاسای بنه‌ڕه‌تی، بەشداریی واتادار و ئاراستەدان بە ئاکامی چەند هەڵبژاردنێکی سەرۆک‌کۆماری، مەجلیس و شوڕای شار؛ هاندانی خه‌ڵكی شار و گونده‌كانی كوردستان بۆ مانگرتنی گشتی له ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ساڵڕۆژی تێرۆری شه‌هید دوكتور قاسملوو؛ مانگرتنە گشتییەكان لە ئاستی شار و گوندەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بە تایبەت مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ٢٣ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٨٩ی هه‌تاوی و سەرئەنجام دەسپێكی ڕاپەرین و شۆڕشی ژینا لە شاری سەقزەوە، نموونه به‌رچاوەكانی خه‌باتی شار و شەقامی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه.
کاتێک باس له لێكەوتەكانی وزه و هێزی خه‌باتی شەقام ده‌که‌ین، واتا باس له هه‌موو مێتوده‌كانی خه‌باتی ڕه‌وا و به‌تایبه‌ت هەموو مێتودەكانی خه‌باتی بە جه‌ماوه‌ریكردن لە پێناوگه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و دێموكراتیكه‌كانی نەتەوەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ده‌كه‌ین. كه‌وابوو سووربوون و به‌رده‌وامبوون له گەشانەوە و بە جەماوەریكردنی خەباتی ڕه‌وای نەتەوەکەمان به هه‌موو مێتوده‌كانی خه‌باته‌وه لە ئیستای وڵاتی فرەنەتەوەی ئێران‌دا له لایه‌ن خەڵكی مافویستی كورد لە شۆڕشی ژینادا بۆ مافه‌كانی، بۆ جارێكی دیكەش پارسه‌نگی هێز و وزەی له قازانج و به‌ره‌ژه‌وه‌ندی نەتەوەی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی گۆڕی و كوردستانی کرد بە چاو و چرای خەباتی گەلانی ئێران.
ڕێبەرایەتیی بەرپرسیار و خەباتگێڕان و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەگشتی بزووتنەوەی سیاسیی کورد هەموو کات، له‌لایه‌ك بۆ په‌ره‌سه‌ندنی خه‌بات بۆ مافه ڕه‌واكان له ئاستی ناوچه و جیهان هەوڵی داوە له ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجه‌كان كه‌ڵكی پێویست وه‌رگرێ و خۆی له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌كانی جیهان و ناوچه‌دا ڕێك بخات و بگونجێنێ؛ لەلایەكی دیكەوە له سه‌رده‌می به‌جیهانیبوون و شۆڕشی زانیاری و ئینفورماتیكدا جێگه‌وپێگەی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی لەق كردووە و ڕێژیم ناتوانن وه‌ك جاران به سه‌ركوت و توندوتیژی، بیر و ئه‌ندێشه‌ی ئازادیخوازیی و مافویستی، دێموكراسی و ئازادیخوازیی خەڵک كپ بكه‌ن.
بەردەوام‌بوونی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی گه‌لانی ئێران لە یەك دەیەی ڕابردوودا پارسه‌نگی هێز و وزەی خەباتی شاری له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا گۆڕیوه. ئه‌وه‌ش هانده‌رێك بووه بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ئێران بۆ ڕزگاری له سه‌ره‌ڕۆیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی و گه‌یشتن به سیستمێكی دێموكراتیك كه له‌ودا پڕەنسیپه‌كانی دێموكراسی و ئازادی و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی پێڕەو بكرێت. بۆیەشە له شۆڕشی ژینا لە ئاستی ئێران‌دا، شێوازی خه‌باتی شار به شێوه‌ی هاتنەسەر شەقام، مانگرتن و ناڕەزایەتیی گشتیی، پەرەسەندنی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خۆپیشاندان و مانگرتنی شار و شه‌قام، هێز و وزه خه‌باتی شۆڕشگێڕانەی شاری هه‌موو نه‌ته‌وه و ئیتنیك و ئایینزاكانی ئێرانی به‌رز كردووەته‌وە. هه‌ربۆیه له ڕاپەرین و شۆڕشی ژینادا شار و شەقام چه‌ق و ناوه‌ندی خه‌باته له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران‌دا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی باس و تێڕامانه، له‌لایه‌ك له ئێستادا مێتۆدی خه‌باتی شارە كه له‌لایه‌ن كۆڕ و كۆمەڵەی نێونەتەوەیی و وڵاتانی پێشكه‌وتوو و دێموكراته‌وه زیاتر پشتیوانیی لێ ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا وڵاتانی ڕۆژئاوا له به‌رانبه‌ر ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی سڤیل، دژبه دیكتاتۆره‌كان بێده‌نگییان هه‌ڵده‌بژارد، یان خه‌باتی مه‌ده‌نی و جەماوەریی خه‌ڵكیان به مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆیی وڵاتان داده‌نا، ئێستا به هۆی گۆڕانكاری له سیسته‌می نوێی جیهانیدا و گرینگی‌دان به فاكته‌ره‌كانی وه‌ك مافه‌كانی مرۆڤـ و دێموكراسی، ئازادیی سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مایه‌تییه ئایینییه‌كان، ماف و ئازادیی تاكه‌كان و زۆر فاكته‌ری دیكه، وڵاتانی دێموكراتیك و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ڕۆڵی پشتیوانی له خه‌باتی مه‌ده‌نیی خه‌ڵك، له وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتوریدا ده‌گێڕن. ته‌نانه‌ت بۆ پشتیوانی له خه‌باتی مه‌ده‌نی گه‌لانی ئێران‌دا، ئێستا ئیداره‌ی نۆێی ئا‌مریكا و وڵاتانی ئووروپایی و كانادا و زۆر وڵاتی دیكە (سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه‌ی چه‌كی ناوكی) به‌شێكی زۆری به‌رپرسانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی به هۆی پێشیلكردنی مافی مرۆڤ و سه‌ركوتی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، خستووەته لیستی نۆێی گه‌مارۆكانیانەوە. هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌وه میتۆدی خه‌باتی شار ئه‌مڕۆ به هۆی ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كانه‌وه، وه‌ك تۆڕی ئینتێرنێت و سه‌ته‌لایت و موبایل، توانیویه‌تی ڕای گشتیی جهان بجووڵێنی. ئه‌گه‌ر جاران مه‌سه‌له‌ی خه‌باتی شار و شەقام و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ له وڵاته دیكتاتۆرلێدراوه‌كاندا هه‌روه‌ك گوترا به پرسێكی نێوخۆیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، ئێستا پرسی خه‌باتی شار و مافه‌كانی مرۆڤـ، پرسێكی هه‌ستیاری نێوده‌وڵه‌تییه و وڵاتانی دێموكرات خۆیان له به‌رانبه‌ر سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ له وڵاتانی دیكتاتۆریدا به به‌رپرس ده‌زانن. شوڕای ئەمنییەتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیه‌تیی ئورووپا و ڕێكخراوه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤـ، ئێستا زیاتر پشتیوانی له شێوه‌ی خه‌باتی شەقام و جووڵانەوە مەدەنییەکان ده‌كه‌ن و ڕێژیمه دیكتاتۆره‌كان و یەك لەوان ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حكووم و ڕیسوا ده‌كه‌ن.
هه‌ر چه‌ند گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی‌دا خاوه‌ن هیچ چه‌شنه مافێکی سیاسی نه‌بوو و نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌کانی زۆریش لێهاتوو بن، هیچ پله و پایه‌یه‌کی كارگێری باڵا و سیاسی‌یان ده‌رحه‌ق ڕه‌وا نابینن و ئه‌گه‌رچی له ڕواڵه‌تدا بۆ شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نوێنه‌ر له پاڕلمانی کۆماری ئیسلامی‌دا دیاری کراوه، به‌ڵام ئه‌م به‌ڕواڵه‌ت نوێنه‌رانه‌ش له قۆناخی یه‌که‌مدا له چه‌ندین ده‌زگای فیلتێرینگی وه‌ک وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و شوڕای نیگابان ده‌بێ تێپەڕ ببن، تا ئیزن ده‌درێن وه‌ک تاکێک خۆیان به‌ربژێر بكه‌ن. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چن بۆ نێو پاڕڵمان که‌سانێکی نیشتمانپه‌روه‌ریش بن، به هۆی ئه‌وه‌ی له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، لەلایەك بازنەی پێكهاتە و سیستەمی دەسەڵاتداری ڕێژیم نادێموكراتیك و داخراوە و لەلایەكی دیكەوە پێکهاته‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌رتر له یاسا، بە ناوی بەیتی ڕەهبەری بوونی هه‌یه، هه‌ر یاسایه‌ک که ده‌رده‌چێت ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناره‌وا و نادێموكراتیكە كه ئه‌ویش ڕێبه‌ر و ده‌زگاكانی سه‌ر به بەیتی ڕێبه‌ری ڕێژیمه په‌سه‌ند بکرێت. به‌ڵام به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆی هه‌یه له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا شێوه‌ی خه‌باتی خۆی دیاری بكا، پێویسته سه‌رنج بداته ئه‌و مه‌سه‌له گرینگه‌ش كه له چ هه‌لومه‌رجێكدا چ شێوه خه‌باتێك شوێندانه‌رترە و به‌رهه‌م و قازانجی زیاتری بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد لێ ده‌كه‌وێته‌وه هەڵبژیرێت.
ناسینی هه‌لومه‌رجه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان و له په‌نا ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانكردنی شێوه‌ی خه‌باتی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ، بۆ چوونه‌پێشی ڕه‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا. هه‌روه‌ها له قوناغ و هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، كه به لێكگرێدانی خه‌باتی شار و شاخ ناسراوه، خه‌باتی شار گرینگی تایبه‌تیی هه‌یه. چونكه له خەباتی شاردا شار ناوه‌ند و چه‌قی خه‌باته. له خه‌باتی جەماوەریی شەقامدا ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، پشتیان به ڕێكخستن و نه‌خشه ڕێگای هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی حیزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كانی گه‌رم بێت، كۆمه‌ڵگەی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زه‌رفییه‌ت و توانای ئه‌وه‌ی تێدایه له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی ویست و داخوازییه ڕه‌واكانی كه‌ڵك وه‌رگرێت.