دوای واژۆکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ١٢٧ دۆلارەوە بۆ ٧٨ دۆلار دابەزی. ئەم پاشەکشەیە بەهۆی گەشبینیی بازرگانانە بە گەڕانەوەی هاتوچۆی نەوتکێشەکان بۆ گەرووی هۆرمۆز کە لە مانگی ڕەشەمەوە بە تەواوی داخرابوو.
سەرەڕای گەشبینیی بازاڕ، شیرکەتە گەورەکانی کەشتیڕانیی جیهان وەک "MOL"ی ژاپۆنی و ئاژانسەکانی مۆڕگان ستانلی و گۆڵدمان ساکس هۆشداری دەدەن کە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی چەند حەفتە تا مانگێکی پێویستە.
ئەوان جەخت دەکەنەوە کە تەنیا ڕێککەوتنی سیاسی بەس نییە، بەڵکوو دەبێت؛ لە میداندا ئەمنییەت دابین بکرێت، کێشەی گرانیی بیمە چارەسەر بکرێت و مەترسیی مینە دەریاییەکان نەمێنێت.
لە ئێستادا پتر لە ٥٠٠ کەشتی چاوەڕوانی مۆڵەتی تێپەڕبوونی ئارام دەکەن و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی (IMO) خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئەمن بۆ گواستنەوەی کەشتی و دەریاوانە گەمارۆدراوەکان.