دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی لووتکەی گرووپی حەوت لە فەرانسە ڕایگەیاند، بەڵگەنامەی واژۆکراو لەگەڵ تاران تەنیا "یادداشتی لێکگەیشتنە" نەک ڕێککەوتنی کۆتایی و هۆشداریی دا ئەگەر کۆماری ئیسلامی باش ڕەفتار نەکات، هێرشە سەربازییەکان دەست پێ دەکەنەوە.
ترامپ جەختی کردەوە بە ئەگەری ٩٩.٩٪ تاران هەرگیز ناگاتە چەکی ئەتۆمی و ڕایگەیاند کە بەهۆی گوشاری سەربازییەوە، گەرووی هۆرمۆز بە تەواوی دەکرێتەوە.
ناوبراو پەردەی لەسەر ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانی ئەمریکا لادا و وتی: "هێزەکانی ئێمە شەوانە کەشتییەکانی ڕێژیمیان دەکردە ئامانج کە ڕای گشتی لێی بێئاگا بوو؛ لە هەندێک شەودا ١٥ بۆ ٢٥ کەشتی و لە حاڵەتێکدا ٢٢ کەشتیی تاران تێکشکێندراون."
سەرۆککۆماری ئەمریکا باسی لە پەکخستنی توانای دەریایی، ئاسمانی و ڕاداریی کۆماری ئیسلامی کرد.
ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بە کوژرانی قاسم سولەیمانی، پێداگریی کرد کە واشینگتۆن لەسەر ئاڵوگۆڕ و پێشهاتەکانی ناوچەکە زاڵە.
ترامپ لە کۆتاییدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و وتی: "ئەمە ڕێککەوتنی کۆتایی نییە، ئەگەر لێی ڕازی نەبم یان ئەوان پێبەند نەبن، دەگەڕێینەوە بۆ سەر بۆردوومانکردن و ڕێک دەست دەکەینەوە بە خستنەخوارەوەی بۆمب بەسەر سەریاندا."