کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان

10:12 - 21 پووشپەڕ 2723

دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی یوونس محەممەدی، خەڵکی شاری جوانڕۆ و جەماڵ خەڵکی شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزایییەکانی "تەتە"ی هەورامان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ''کوردپا'' شەوی دووشەممە ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی جەماڵ، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.

هێزەکانی رێژیم بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.

لەم ڕووداوەدا ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە لە پشت مل و سەری، بریندار بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیدریس ڕەحمانی"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی فایەق، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە سبنووری نەوسوود بریندار بوو.