کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ورمێ

11:04 - 25 پووشپەڕ 2723

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری شووت بە ناوی حوسێن دۆڵخانی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ''هەنگاو''، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی حوسێن دۆڵخانی، خەڵکی شاری شووت سەر بە پارێزگای ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەسبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، بڵاو نەکراوەتەوە.