کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری "تەتە"ی هەورامان، بەتوندی بریندار بوو
بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەدساڵح قەنبەری"، خەڵکی گوندی "سەفیاوا"ی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری "تەتە"ی هەورامان، بەتوندی بریندار بوو.
هیزەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان کراوە.
شایانی باسە کە دۆخی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیرە و لاقی ڕاستی لە ئەژنۆوە دەبێ ببڕدرێتەوە.