کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

11:27 - 27 پووشپەڕ 2723

"موحسێن شابۆیی" خەلکی شاوانێ و برازای شەهید "سیامەند شابۆیی"‌، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "موحسێن شابۆیی"، کوڕی حوسێن و برازای شەهید "سیامەند شابۆیی"، خەڵکی گوندی شاوانێ سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو مێرمنداڵە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە رۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، "سیامەند شابۆیی"، مامی موحسێن شابۆیی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر شەهید کرا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران و چارەنووسی موحسێن شابۆیی لەبەر دەستدا نییە.