کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانە؛ دەسبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێزی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:19 - 29 پووشپەڕ 2723

حەکیم محەممەدپوور، ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی "پاژین"ی بانە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی "هەنگاو"، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حەکیم محەممەدپوور، ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزیی پاژینی بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە دووکانی خۆی لەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، دەسبەسەر کرا.

حەکیم محەممەدپوور دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە بانە گوازراوەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.