کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکران و ئەشکەنجەی هەواڵنێرێکی کورد لە ڕەوتی "ڕاپەڕینی ژینا"دا

17:17 - 7 گەلاوێژ 2723

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، وەحید شادمان، وێنەگر-هەواڵنێر و بەرپرسی ئەنجومەنی وێنەگرانی شاری قەسری شیرین، ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، شەوی پاش ناڕەزایەتییەکانی چلەی ژینا ئەمینی، دەسبەسەر کرابوو و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەتوندی ئەشکەنجە درابوو.

وەحید شادمان پێشتر نەشتەرگەریی دڵی ئەنجام دابوو و هێزە سەرکوتکەرەکانیش بەئەنقەست، بە ڕێژەیەکی زۆر لەسەر دڵیان داوە.

"کوردپا" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردووەتەوە، پاش شەوی ناڕەزایەتییەکانی چلەی ژینا ئەمینی، لە ڕۆژی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١دا، کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هێرشیان کردە سەر ماڵی وەحید شادمان و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کرد کە لە کاتی هێرشکردنەکەدا، شادمان لەگەڵیان دەرگیر بوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە وەحیدیان دەسبەسەر کرد و بە چاو و دەستی بەستراو بۆ بینای ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم لە  قەسری شیرین ڕاگوێزرا و بە قونداغی دەمانچە و بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر دڵیان دابوو.