کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خوێندکاران

09:37 - 10 پووشپەڕ 2723

شەش خوێندکاری زانکۆی ڕازیی کرماشان، لەلایەن کۆمیتەی ئینزباتیی ئەم زانکۆیە، بۆ دوو تێرم لە چوون بۆ زانکۆ هەڵپەسێردران.

بەپێی ڕاپۆرتی شۆرا سێنفییەکانی خوێندکارانی ئێران، شەش خوێندکاری زانکۆی ڕازیی کرماشان بە ناوەکانی عەلیڕەزا نادری، ڕامین حەبیبی، کامیاب ڕەحمانی، عەلی سەعدی، محەممەد مورادی و سەعید ئێران‌نژاد، لەلایەن کۆمیتەی ئینزباتیی ئەم زانکۆیە، بۆ دوو تێرم لە چوون بۆ زانکۆ هەڵپەسێردران.

دوورخرانەوە و هەڵپەساردنی ئەم خوێندکارانە لە پێوەندی لەگەڵ بەشدارییان لە "شۆڕشی ژینا"دا بووە و ئەم خوێندکارانە لە مانگەکانی ڕەزبەر و سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو و لە کاتی دانیشتنی سەرەتایی کۆمیتەی ئینزباتیی زانکۆی ڕازی، لە گرتنگەدا بوون.

محەممەد مورادی، سەعید ئێران‌نژاد، عەلیڕەزا نادری، عەلی سەعدی و کامیاب ڕەحمانی لە ڕەوتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان لە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.