کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ٦ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:07 - 13 پووشپەڕ 2723

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی شاری سەقز، هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەو شارە، شەش هاووڵاتییان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی "کوروش فارۆقی، ئەفخەم مورادیان، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسلی، کاوە حیجازی و ئازاد مورادیان"، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی "کوروش فارۆقی" بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییەی دیکە، لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسیان دیار نییە.