کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

16:36 - 14 پووشپەڕ 2723

ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری سەراوڵە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.

ناوبراو لە دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سەراوڵە گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.

ئەم مێرمنداڵە پێشتر لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لە شاری سەراوڵە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.