کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لانیکەم ٢٤ بەندکراو لە ماوەی یەک حەوتوودا

11:07 - 21 گەلاوێژ 2723

لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، لانیکەم سزای سێدارەی ٢٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" کە ڕۆژی هەینی ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، بڵاوی کردەوە، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی سەر ٢٤ بەندکراوی بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کردووە و بە شێوەی نێونجی لە هەر دوو ڕۆژدا سزای سێدارەی ٧ بەندکراوی جێبەجێ کردووە و زۆرترین ئاماری سزای سێدارەی بەندکراوان لە بەندیخانەی ناوەندیی مەرەند جێبەجێ کراوە کە ٥ بەندکراو بووە.

هەروەها ٤ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج، ٣ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان و لە بەندیخانەکانی ئەراک، شیراز، مەشهەد و کرمان، هەرکامەیان دوو بەندکراو و لە بەندیخانەکانی دێزفوول، قەزوین، نەیشابوور و یاسووج هەرکامەیان لەسێدارەدانی بەندکراوێک تۆمار کراوە.