کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەسەن دەرئوفتادە، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە پیرانشار کرا

10:10 - 22 گەلاوێژ 2723

حەسەن دەرئوفتادە، باوکی کۆمار دەرئوفتادە لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە پیرانشار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ، حەسەن دەرئوفتادە، باوکی کۆمار دەرئوفتادە لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە پیرانشار کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە حەسەن دەرئوفتادە کردووە کە لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی کوڕەکەی لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژدا خۆیان ببوێرن.

حەسەن دەرئوفتادە، پاش سێ کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.

شەوی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، کۆمار دەرئوفتادە، لاوی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەر لە گوندی "زێوکە"ی پیرانشار بە خاک ئەسپێردرا.