کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە کوژرا

16:55 - 22 گەلاوێژ 2723

کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەرسەلان ڕەسووڵی"، خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری بانە، کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەرسەلان ڕەسووڵی"، خەڵکی سەردەشت، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، گیانی لەدەست دا.

هیزەکانی ڕێژیم وەک هەمیشە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ بانە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "هوشیار ئەمینی دۆسینە"، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "دۆسینە" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.