کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو خوێندکاری زانکۆی فەنیی کچانەی سنە

09:51 - 23 گەلاوێژ 2723

دوو خوێندکاری زانکۆی فەنیی کچانەی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، زیلان و زریان مەڵایی، خوێندکاری تەلارسازیی زانکۆی فەنیی کچانەی سنە، کە خوشکی یەکیشن، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو خوشکە لە شەقامی "فەراح"ی سنە و بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردوون.

زریان مەڵایی خویندکاری کاردانیی تەلاسازی و زیلان مەڵایی خوێندکاری کارناسیی تەلارسازییە.

هەروەها هەتا ئێستا لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم دوو خوشکە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.