کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی وەرزشوانێکی خەڵکی شاباد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

09:53 - 23 گەلاوێژ 2723

سەجاد محەممەدی‌عالیبری، وەرزشوانی خەڵکی شاری شاباد، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەجاد محەممەدی‌عالیبری، هاووڵاتیی وەرزشوانی بوارەکانی زۆرانبازی و هونەری بەرگریی خەڵکی شاری شابادی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ئەو وەرزشوانە کە ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارەیە، بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لە پێشنوێژی فەرمیی شاری شاباد، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی سەجاد لەبەر دەستدا نییە.