کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نازیلا مەعرووفیان دەسبەسەر کرایەوە

10:18 - 24 گەلاوێژ 2723

نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، پاش ئازادکرانی کاتی، دیسانەوە دەسبەسەر کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، ڕۆژێک پاش ئازادکرانی کاتی، دەسبەسەر کرایەوە و پاش دەسبەسەرکران، بۆ زیندانی قەرچەک ڕاگوێزرا.
نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
ناوبراو بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێی ڕێژیم، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پێوەندی لەگەڵیان بێبەری کرابوو.
شایانی باسە کە ئەم ڕۆژنامەوانە ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕ، بۆ جاری دووەم پاش دەسپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و پاش بانگکران بۆ دادسەرای ئێڤین دەسبەسەر کرا و دواتریش لە گرتنگەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە بۆ بەندی ژنانی ئەم زیندانە ڕاگوێزرا.
نازیلا ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردان، لە چوارڕێیانی وەلیعەسری تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە کەوتبووە بەر لێدان و توندوتیژی.