کۆڵبەرێک بە ناوی "تاهیر ئیسماعیل تەوانا"، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی "شێرزاد ئیسماعیل تەوانا"، دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "تاهیر ئیسماعیل تەوانا"، کوڕی عەلی و خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی "شێرزاد ئیسماعیل تەوانا"، کوڕی حوسێن، خەڵکی پیرانشار، دەسبەسەر کرا.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لە تاهیر ئیسماعیل تەوانا کردووە. هەروەها تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شێرزاد تەوانا بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراو، بێئاکام بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، ئەرسەلان ڕەسووڵی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "بیشاسبی سەروو"ی سەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، گیانی لەدەست دا.