کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی ٣ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

09:37 - 26 گەلاوێژ 2723

سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "شێرکۆ نەسیری، ئەشکان ڕەسووڵی و هیدایەتی خەستە"، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، "شێرکۆ نەسیری، ئەشکان ڕەسووڵی و هیدایەتی خەستە"، سێ هاووڵاتیی خەڵکی "گوێکتەپە"ی سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراوان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێ ئاکام ماوەتەوە.