کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی پاوەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

10:15 - 28 گەلاوێژ 2723

فرمێسک بابایی، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، فرمێسک بابایی، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە پاش وتنەوەی دروشمی دژە حکوومەتی، لە شەقامی نزیک لە فەرمانداریی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، هاوکات لەگەڵ نواندنی توندوتیژی، دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی فرمێسک بابایی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.