کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:20 - 28 گەلاوێژ 2723

نەجمەدین عیسازادە و هێدی عەبدولبەخت، دوو لاوی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، نەجمەدین عیسازادە، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "شوێسماک" و هێدی عەبدولبەخت، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "بێمزورتێ"ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیا. گوازراونەتەوە.
هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ ناوبراوان و دەستیان بەسەر مۆبایلی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکانیاندا گرتووە.
هەروەها وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو لاوە دەسبەسەرکراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراو، باردودۆخ، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.