کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندامێکی ڕێبەریی حیزبی كۆنسێرڤاتیڤی كانادا

10:22 - 28 گەلاوێژ 2723

بەشی ڕاگەیاندنی كۆمیتە‌ی حیزبی دێموكرات لە ڕۆژاوای کانادا، لەگەڵ "تام كمێک"، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی كۆنسێرڤاتیڤ و ئەندامی پارلمانی كانادا، دیدارێکی پێک هێنا.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەشی ڕاگەیاندنی كۆمیتە‌ی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە کانادا، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٨ـەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات، وتووێژێكی تایبەتی بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵ "تام كمێک"، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی كۆنسێرڤاتیڤ و ئەندامی پارلمانی كانادا، پێک هێنا.

لەم دیدار و وتووێژەدا، "تام كمێک" وڵامی پرسیارەكانی "فائیزە نەوزاد"ی دایەوە كە بریتی بوون لە "شوێندانەریی حیزبی دێموكرات لە شۆڕشی ژینا و هەروەها بەردەوامیی ئەم خەباتە لە كوردستان و ئێران و چەند بابەتێکی دیکە."

هەروەها "تام كمێک" بە كوردی پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژی لە حیزب و گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد و هیوای خواست کە گەلی کورد بە ئاوات و ئامانجەکانی بگات.