کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کامێران؛ دەسبەسەرکرانی دوو برا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە

10:00 - 29 گەلاوێژ 2723

دوو برا بە ناوەکانی "حیسام و سیروان کەرەمی"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حیسام و سیروان کەرەمی"، کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی گوندی "چرۆسانە" سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران کە سیروان کەرەمی پاش چوار ڕۆژ دەسبەسەرکران، ئازاد کرا.
چوار ڕۆژ پێش، سیروان کەرەمی، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ ئازاد کرا. ناوبراو لە گرتنگەدا بەتوندی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ئەشکەنجە دراوە.
پاش ئازادیی سیروان کەرەمی، براکەی بە ناوی حیسام کەرەمی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لەمەڕ دۆخی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
سیروان و حیسام کەرەمی، ئامۆزای بورهان کەرەمی لە شەهیدانی شۆڕشی "ژینا"ن کە ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە کامێران گیانی لەدەست دا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوکان دژی ئەم دوو برایە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.