کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێکی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا لە سەرۆکی شارەوانیی "لەمبس"

18:15 - 11 گەلاوێژ 2723

سەردانی هەیئەتێکی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا لە سەرۆکی شارەوانیی "لەمبس"

هەیئەتێکی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا بە یاوەریی نوێنەری ڕێکخراوی ڕەوەندی کورد لە بریتانیا، سەردانی سەرۆکی شارەوانیی "لەمبس"یان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە "کوردستان میدیا"، ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی گەلاوێژ، هەیئەتێکی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، بە سەرپەرستیی ڕزگار ئالانی و بە یاوەریی بەختیار وەیس، نوێنەری ڕێکخراوی ڕەوەندی کورد لە بریتانیا، سەردانی سەرۆکی شارەوانیی "لەمبس"یان کرد.

سەرباز بەرزنجی، سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی لەمبسی لەندەن کە خەڵکی باشووری کوردستانە، بەگەرمی پێشوازیی لە هەیئەتی حیزبی دێموکرات کرد و سپاسی هەڵوێستی هەمیشە نەتەوەییانەی حیزبی دێموکراتی کرد.

هەیئەتی حیزبی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی ئەو پۆستە، پشتیوانیی خۆی بۆ جەنابی شارەوان دەربڕی.