ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی کۆمار کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "چاونیوز"، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ، ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی کۆمار کەرەمی، خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ماشەڵڵا کەرەمی و لەپتاب و مۆبایلی ناوبراو و هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەبارەی دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ماشەڵڵا کەرەمی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
کۆمار کەرەمی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی بیجاڕ، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لە خەزەڵوەری ١٤٠١، دەسبەسەر کرا و دواتر بە تۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک بە ناوی "ڕوحوڵڵا عەجەمیان"، لە ڕێوڕەسمی چلەی حەدیس نەجەفی بە "افساد فیالارض لە ڕێگەی ئەنجامدانی تاوان دژی تەناهیی وڵات" مەحکووم کرا و ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١، حوکمی لەسێدارەدرانەکەی بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.