شەرمین حەبیبی، هاوسەری فەرەیدوون مەحموودی، لە شەهیدانی ڕاپەڕین، دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ، شەرمین حەبیبی، هاوسەری فەرەیدوون مەحموودی، لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شەرمین حەبیبی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، فەرەیدوون مەحموودی خەڵكی سەقز لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم شەهید کرا.