کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی قوتابخانە لە مەریوان، لەسەر کارەکەی دەرکرا

09:13 - 2 خەرمانان 2723

شیوا عامڵی ڕاد، مامۆستای بەئەزموونی مەریوانی، لەسەر کارەکەی دەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییە فەرهەنگییەکانی ئێران، شیوا عامڵی ڕاد، مامۆستای قوتابخانەی خەڵکی مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان، لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان، لەسەر کارەکەی دەرکرا.

ناوبراو نوێنەری پێشووی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی مەریوان لە شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێراندا بوو.

شیوا عامڵی ڕاد، ڕێکەوتی ١٨ی مەی ٢٠٢٣، وەک نوێنەری نێونەتەوەیی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران، خەڵاتی ئاشتیی "دامەزراوەی ١٨ی مەی" کۆرەی باشوور بەو شۆرایەی بە جلی کوردییەوە وەرگرت.

شایانی باسە کە هۆکاری سەرەکیی دەرکردنی ناوبراو لەلایەن ئیدارەی پەروەردەوە، بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە جیهانییە دەگەڕێتەوە.

شیوا عامڵی ڕاد، ١٨ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتیی هەیە و لە مامۆستا بەئەزموونەکانی مەریوانە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتیی مامۆستایاندا، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.