کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جووتیار ئەشرەف‌زادە و مەهوەش تەوەسولی، دوو هاوژینی پیرانشاری، بە زیندان و چاوەدێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنی مەحکووم کران

09:50 - 6 خەرمانان 2723

جووتیار ئەشرەف‌زادە و مەهوەش تەوەسولی، دوو هاوژینی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ چاوەدێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنییەوە مەحکووم کران.
بەپێی هەواڵی "کوردپا"، جووتیار ئەشرەف‌زادە بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری و هاوسەرەکەی مەهوەش، بە دوو ساڵ چاوەدێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنییەوە مەحکووم کراون. تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە، "تەبانی دژی تەناهیی نەتەوەیی وڵات و پڕوپاگەندە دژی نیزام" بووە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، بەنیسبەت حوکمی دادگای سەرەتایی ئەم دوو هاوژینە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و خوازیاری جێبەجێکرانی زۆرترین سزا بووە.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ١٤٠١، جووتیار ئەشرەف‌زادە و مەهوەش تەوەسولی، بەبێ بەڵگەی یاسایی بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.