دوو هاوڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی "چاونیوز"، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێی سەر بە مەریوان بە ناوەکانی "ستار و ئەمیر ئەرژەنگی" کە ئامۆزای یەکترن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
شایانی باسە کە ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.