کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ورمێ؛ دەسبەسەرکردنی هونەرمەندێکی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

11:03 - 10 گەلاوێژ 2723

هونەرمەند حوسێن چووکەڵی، هونەرمەندی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "چاونیوز"، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گەلاوێژ، هونەرمەند حوسێن چووکەڵی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "داشدۆڕگە"ی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ورمێ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

ئەم هونەرمەندە نیگارکێش و دیزاینەرە کە لە فێرگەکەی لە شاری ورمێ سەرقاڵی پەروەردەکردن و ڕاهێنانی هونەری بووە، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.