کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانە؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا

10:55 - 14 گەلاوێژ 2723

کۆڵبەرێک بە ناوی "هوشیار ئەمینی دۆسینە"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی "کوردپا"، شەوی پێنجشەممە ١٢ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "هوشیار ئەمینی دۆسینە"، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "دۆسینە" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دا. ئەم کۆڵبەرە لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، لە خاڵی پشکنینی "خوری‌ئاوا"، کراوەتە ئامانجی تەقەی هێزەکانی ڕێژیم.

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە خاڵی پشکنینی "خوری‌ئاوا"ی بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە و لە کۆمەڵێک کۆڵبەری دیکە کردووە، لە حاڵێکدا کە ئەوان هیچ بارێکیشیان پێ نەبووە.

"کوردپا" باسی لەوە کردووە کە هوشیار ئەمینی دۆسینە سەری پێکراوە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

پاش ئەم ڕووداوە، هوشیار ئەمینی دۆسینە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە ڕاگوێزراوە و ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژ، تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.