کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەربازێکی کورد لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا

11:14 - 17 گەلاوێژ 2723

فەرزاد مەحموودی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی پیرانشار کە ماوەی دوو ساڵ سەربازیی زۆرەملێی تێدەپەڕاند، لەلایەن فەرماندەکەیەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کرا و کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ، فەرزاد مەحموودی، خەڵکی پیرانشار، لە بنکەی سەربازیی سنووری "کێلەشین" لە شنۆ، بە دەستی یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو بنکەیە تەقەی لێ کرا و کوژرا.

فەرزاد مەحموودی لەلایەن فەرماندەکەیەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و دوو گولـلە بەر سەری کەوتووە. ناوبراو پێشتر لە پایەگای سنووری چیانەی پیرانشارەوە بۆ پایگای کێلەشین گواسترابووەوە.

ناوەندە حکوومەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی مەحموودی کردووە کە نابێ هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان میدیایی بکەنەوە.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لانیکەم شەش لاوی کورد لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی سەربازیی زۆرەملێیاندا یان لەلایەن فەرماندەکانیانەوە کوژراون یاخود کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.