کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم

09:54 - 21 خەرمانان 2723

دوو هاووڵاتیی کورد لە سەقز و سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە بانگ کران.
بەپێی ڕاپۆڕتی "کوردپا"، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، "شێرکۆ حیجازی"، چالاکی مەدەنی و سەرۆکی هەیئەتی تۆپی پێی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی و توندوتیژانە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، خوێندکارێکی کوردی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە، بە ناوی "دڵسۆز میری" بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە بانگ کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە، ئازاد کرا.
شایانی باسە کە "دڵسۆز میری" پێشتر لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بانگ و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.