کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسێک لە پارلمانی ئوتریش لەژێر ناوی "ساڵێک شۆڕشی ئێران" بەڕێوە چوو

08:14 - 22 خەرمانان 2723

لە یەکێک لە هۆڵەکانی پارلمانی وڵاتی ئوتریش لە شاری ڤییەن، کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "ساڵێک شۆڕشی ئێران" لەلایەن حیزبی سەوزی ئوتریش بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانان، کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی "ساڵێک شۆڕشی ئێران" لەلایەن حیزبی سەوزی ئوتریش بەڕێوە چوو کە یەکێک لە پانێلگێڕەکانی ئەو کۆنفڕانسە، محەممەد فەقێ عەلی، بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لەو وڵاتە بوو کە بە فەرمی لەلایەن حیزبی سەوزی ئوتریش بانگهێشت کرابوو.
لەو کۆنفڕانسەدا چەندین ئەندام پارلمانی ئوتریش، بەرپرسانی حیزبی سەوزی ئوتریش، بەرپرسانی مافی مرۆیی لەو وڵاتە، ڕۆژنامەنووس و چالاکانی مافەکانی ژنان وتاریان پێشکەش کرد.
لەو کۆنفڕانسەدا محەممەد فەقێ عەلی لەسەر ڕۆڵی کورد و نەتەوەکانی دیکەی نێو ئێران لە شۆڕشی ژینادا، هەروەها کوردستان لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ژینا و دەسپێکی شۆڕشی ''ژن، ژیان، ئازادی''، بۆ بەشداربووان قسەی کرد.
لە نێوئاخنی ئەم کۆنفڕانسەدا نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات چەندین ئاماری جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، بە تایبەتی لەو یەک و دوو ساڵەی دواییدا بە شێوەی چاپکراو گەیاندە دەستی بەشداربووان و بانگهێشتی چەندین پارلمانتاریان کرد کە لە ڕێکەوتی ١٦ی سێپتامبر لە خۆپیشاندانی کوردستانیاندا بەشداری بکەن کە بەم بۆنەیەوە ڕێک خراوە.