کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سەقز

08:13 - 22 خەرمانان 2723

هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانان، ‌هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بە بیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ڕژاونەتەوە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە لە بیاڤی منداڵان، ژنان و یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە پێداویستیی تایبەتییەیان هەیە، چالاکی دەکات.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.