کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی دوو لاوی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:13 - 25 خەرمانان 2723

هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەسبەسەریان کردوون.
بەپێی هەواڵی "کوردپا"، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندیشە" و پاش شکاندنی دەرگا و چوونە ژوورەوە، ئەو لاوانەیان دەسبەسەر کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
هەروەها ئەم دوو هاووڵاتییە بەهۆی لێدانی توندیانەوە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، بریندار بوون.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، بارودۆخ و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو لاوە مەهابادییە لەبەر دەستدا نییە.