کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

10:31 - 25 خەرمانان 2723

عەزیز مەرزی و ئازاد ئەمینی، دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری"، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، عەزیز مەرزی، مامۆستای قوتابخانە و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سەقز و هەروەها ئازاد ئەمینی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگیی "هیوای زانست" و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی "ژیانی سەوز"ی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و پاش پشکنین و بێڕێزیکردنێکی زۆر، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەسبەسەریان کردوون.
شایانی باسە کە عەزیز مەرزی دوای چەند کاتژمێر دەسبەسەرکردن، ئازاد کراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ئازاد ئەمینی لەبەر دەستدا نییە و هەوڵی بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێ ئاکام ماوەتەوە.