کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی سکاتلەند بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی، خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو

11:45 - 26 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەھیدکرانی ژینا ئەمینی لە گلاسگۆ گردبوونەوەیەکی گشتی بۆ ئەندامان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کوردانی سکاتلەند بەڕێوە چوو.

لە دەستپێکی گردبوونەوەکەدا، بەھارە حوسێن‌زادە بەخێرھاتنی ئامادەبووانی کرد و کورتەیەکی لەسەر شۆڕشی ژینا بە زمانی کوردی پێشکەش کرد.

دواتر چەندین دروشم بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی لەلایەن ئامادەبووانەوە وترایەوە و لە درێژەی گردبوونەوەکەدا پەیامی کۆمیتەی حیزب لە سکاتلەند خوێندرایەوە.

لە میانەی گردبوونەوەکەدا پەیامێک لەلایەن بەھارە حوسێن‌زادەوە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر شۆڕشی ژینا پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

ھەروەھا خاتوو ڕۆزا ساڵح، کەنسێڵری شاری گلاسگۆ، پەیامێکی بە ئینگلیزی پێشکەش کرد دواتر خاتوو میدیا پارچە گۆرانییەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

بەرنامەکە بە چەند سروودی نیشتمانی و چەند دروشمی کوردی وەک ''قاسملوو قاسملوو ڕێگات درێژەی ھەیە'' و چەند دروشمی ئینگلیزی کۆتایی پێ هات.