هاوکات لەگەڵ چەندین وڵاتی جیهان، لە وڵاتی هولەندیش خۆپیشاندانێک بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤۰٢ی ھەتاوی، لە شاری "ئامستردام"ی پێتەختی وڵاتی هولەند لە یەکەم ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی "ژینا ئەمینی" بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی دڕندەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستپێکی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی ئێران لە ژێر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەلایەن کۆمیتەی هولەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هاوکاریی چەند حیزب و لایەن و گرووپی دیکەی کورد و ئێرانی، خوپیشاندانیک بەڕێوە چوو.
لەو خۆپیشاندانەدا چەندین پەیام خوێنرایەوە و دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بۆ پشتیوانی لە گەلانی ئێران دروشم وترایەوە.