کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە بێلژیک، بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ژینا

17:31 - 26 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە ۲٥ خەرمانان، چەند حیزبی سیاسیی ئێرانی و کوردستانی بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، خۆپیشاندانێکی بەرینیان لە شاری بروکسێلی پێتەختی  وڵاتی بێلژیک بەڕێوە برد.
خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و شوڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێ کرد.
پاش بەخێرهاتنی ئامادەبووان لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکە، خاتوو سەمیرا، بەرنامەکە دەستی پێ کرد و پەیامێک لەلایەن خاتوو سۆفی ڕووحانی، نوێنەری پارلمانی بێلژیک پێشکەش کرا.
پاشان پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لەلایەن بەها ئیبراهیمی، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بێلژیک بە زمانی کوردی پێشکەش کرا.
هەروەها مەجید گوڵپوور بە زمانی فارسی و کاوە ئاهەنگەری بە زمانی ئینگلیزی وتاری خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە کۆتاییدا خۆپێشاندەران بە زمانەکانی کوردی، فارسی، ئینگلیزی و فەڕانسەوی دروشمیان بە دژی کۆماری ئیسلامی وتەوە.