کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان

09:02 - 27 خەرمانان 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چەند شار و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکیی جۆارجۆر، یادی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانییان بەرز نرخاند و وەفاداریی خۆیان لەسەر ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

ئەندمانی بوێری حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بەبۆنەی ٢٦ی خەرمان یادی ٣١ ساڵەی تێرۆرکرانی دوکتور سادق شەرفکەندی و هاوڕێیانییان بەرز ڕاگرت و بە هەڵواسینی پارچە نووسراوەیەک سڵاوی گەرمی خۆیان ئاراستەی ڕێبەری زانا و هەڵکەوتەی کورد کردەوە کە بە دەست تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بێرلین تێرۆر کرا.

هەروەها تیکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی سەڕێز سەر بە شاری سنە بەو بۆنەوە بە بڵاوکردنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە، ئەمەگناسی و خۆشەویستیی خۆیان ئاراستەی پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات کردەوە.

هاوکات ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێران لە گوندەکانی بفرەوان و قوڵەسەن بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان یادی شەهیدانی حیزب و گەلیان بەرز نرخاند و پێداگرییان لەسەر ئامانجە نەتەوەییەکان کردەوە.

لە ئیلام ئەندامانی دلسۆزی حیزب لە چالاکییەکدا بە هەڵکردنی چەندین ئاڵای کوردستان یادی شەهیدانی شۆڕشی ژینایان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ڕێبازی دوکتور شەرەفکەندی و ئامانجەکانی حیزب پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.

هەروەها لە شاری جوانڕۆ، ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە نووسینی دروشم، پێگەی بەرزی حیزبی دێموکراتیان خستەوە بەرچاو و پشتیوانیی خۆیان لە شۆڕشی ژینا دووپات کردەوە.