کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سوید؛ بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە كۆنفڕانسێكی تایبەت بە شۆڕشی ژینا

10:34 - 27 خەرمانان 2723

وێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوید لە "کۆنفڕانسی ژینا، لە دوێنێوە بەرەو داهاتوو" بەشداریی کرد.
 
"کۆنفڕانسی ژینا، لە دوێنێوە بەرەو داهاتوو"، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان و هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو. لەم کۆنفڕانسەدا، ئاسۆ ساڵح بە نوێنەرایەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری پانێلێک بوو.

نوێنەری حیزب لە پانێلی "حیزبەکان و پرسی یەکێتیی نەتەوەیی" وێڕای ئاماژەدان بە هەوڵەکانی حیزبی دێموکرات بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەنە کوردی و ئێرانییەکان لە یەک ساڵی ڕابردوودا، وتی: "گرینگە کە لە دیالۆگەکان پرەنسیپەکان و بنەماکانی خۆمان بپارێزین، ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات بنەماکان و پرەنسیپە نەتەوایەتییەکانمان پاراست."

ئاسۆ ساڵح هەروەها سەبارەت بە گرینگیی گوتاری هاوبەش لەنێو حیزبەکان، وتی: "ئێمە وەکوو حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا چوارچێوەی گوتاری خۆمان شکڵ بدەین و لەسەر ئەساسی ئەوە، ئامانجەکانی خەبات و ڕێگاکانی خەبات هەڵبژێرین."

شایانی باسە کە ئەم کۆنفڕانسە لەلایەن ناوەندی نەتەوایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تۆڕی میدیایی ژینا ڕێک خرابوو.