کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە پانێلێکی ڕێکخراوی لاوانی سوسیال- دێموکراتی ئاڵمان

11:41 - 27 خەرمانان 2723

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی لاوانی سوسیال- دێموکراتی ئاڵمان، ڕۆژی ١٦ی سێپتامبەری ٢٠٢٣ لە شاری بێرلین، لەنیا ڕەسووڵی بە نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پانێلێکی ئەو ڕێکخراوەدا بەشداریی کرد کە تایبەت بوو بە یەکەمین ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و هەروەها دەربڕینی پشتیوانی لە ژنان و لاوانی ئێران و کوردستان.

لە پانێلەکەدا لاوانی سوسیال- دێموکراتی ئاڵمان و نوێنەری یەکیەتیی لاوان  زۆر بە چڕی پەرژانە سەر ڕۆڵی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شۆڕشی ژینادا، هەروەها کاریگەرییەکانی ئەم خەباتە لە ساڵی ڕابردوو تا ئێستایان شرۆڤە کرد.

لە بەشێکی دیکەی پانێلەکەدا زۆر بە وردی جەخت لەسەر دۆزینەوەی ڕێکاری گونجاو بۆ مەحکوومکردنی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە وڵاتانی ئورووپا و وڵاتی ئاڵمان کرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی پانێلەکەدا دروشمی شۆڕشی ژینا (ژن، ژیان، ئازادی) خرایە بەر باس و لە کۆتایی پانێلەکەدا باسێک لە دۆخی ئابووریی ئێستای ئێران و هەڵاواردن لە کوردستان کرا.