کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی نوێنەرێکی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندام پارلمانێکی ئاڵمان

12:36 - 27 خەرمانان 2723

مستەفا قازیزادە، هاوکاری بەشی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان، چاوپێکەوتنێکی ئانلاینی لەگەڵ خاتوو گۆکای ئاکبولوت، ئەندامی پارلمانی ئاڵمان و فراکسیۆنی حیزبی چەپ پێک هێنا.

مستەفا قازیزادە لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کرد و ئەو خاڵەی شی کردەوە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پارێزگاری لە خۆیان دەستیان داوەتە چەک. ئەوەش لە ئاکامی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی بە درێژەی دەیان ساڵ بووە کە هێرشی چەکداری بۆ سەر کوردستانی دەست پێ کرد و ئەو سیاسەتەش تا ئەوڕۆ بەردەوامە.

ناوبراو لەو پێوەندییەدا هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ڕێژیمی ئێرانی لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ سەر بنکە و ژینگەی کوردانی پەنابەر لە باشوور باس کرد.

مستەفا قازیزادە ئەوەشی شی کردەوە کە ئەو هەڵوێستەی کۆماری ئیسلامی لەوە سەرچاوە دەگرێت کە ترسی گەورەی لێ نیشتووە کە شۆڕشی ژینا هەروا زیاتر پەرە بستێنێت و ئەو ڕێژیمە بەرەو ڕووخان بەرێت.