کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئوسترالیا؛ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی بەشکۆ دژی ڕێژیمی ئێران لە شاری سیدنی

10:53 - 28 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە ۲٥ی خەرمانان، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا لە ئێران، ڕێپێوانێکی گەورە بە بەشداریی زیاتر لە ٥ هەزار کەس لە هەموو ئۆپۆزیسیۆن و گەلانی ئێران و کەسانی ئوسترالیای،ی لە شاری سیدنی لە هایدپارک بەڕێوە چوو.

لەم ڕێپێوانەدا نوێنەری حیزبی سەوزەکان، سێناتۆر دایڤد شۆڕبریج، گوتارێکی پێشکەش کرد و داوای لە حکوومەتی ئوسترالیا کرد کە زیاتر گوشار بخاتە سەر کۆماری ئیسلامی و گەمارۆکان زیاتر بکات.

جێگای ئاماژەیە کە ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران  و کۆمەڵەی کوردی ئوسترالیا لە شاری سیدنی زۆر چالاکانە بە ئاڵای کوردستان و وێنەی ژیناوە بەشدار بوون.

لە ماوەی خۆپیشاندان و ڕێپێوانەکەدا چەندین وتار و بابەت بە زمانەکانی  ئینگلیزی، کوردی و فارسی خوێندرانەوە.

ڕێپێوانەکە دوای دوو کاتژمێر بە دروشمدان دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا کۆتایی پێ هات.