کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆڕیادێک بۆ شەهیدانی میكۆنووس لە ئاڵمان بەڕێوە چوو

10:21 - 29 خەرمانان 2723

ڕۆژی یەکشممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان، کۆڕیادێک بۆ شەهیدانی میکۆنووس لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو.

 ڕێوڕەسمەکە لە سەرەتادا بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد، پاشان خۆلەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان، بەتایبەت شەهیدان ڕێبەر، ڕاگیرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حزبی دێموکرات لە وڵاتی ئاڵمان لەلایەن کاوە شەریفیان خوێندرایەوە. پاشان حاجی جوندی، ئەندامی دێرینی حزبی دێموکرات وێڕای بەخێرهاتنی بەشداربووان، باسێکی لەسەر خەباتی گەلی کورد لە ئیراندا پێشکەش کرد.

دواتر سروودێک لەژێر ناوی ''دوکتور سەعید'' لەلایەن کۆڕی هونەریی باشدار پێشکەش کرا.

پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی ئاڵمان لەلایەن مەتین بە زمانی ئاڵمانی خوێندرایەوە، هەروەها پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لەلایەن فەرزانە ڕەزەوی" خوێندراویەوە.

لەو کۆڕیادەدا پەرویزی دەسماڵچی، دۆستی دێرینی حیزب و هاوڕێی شەهید دوکتور سەعید، وەتەکانی خۆی بە گێڕانەوەی بیرەوەریی کاتی شەهیدبوون و چۆنیەتیی تێرۆری شەهیدانی میکۆنووس دەست پێ کرد و باسی لە ڕەوش و کرداری جینایەتکاران کرد کە چۆن دوای جینایەتێک پلە و جێگەیان بەرز دەکرێتەوە، هەروەها لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە پروسەی دادگای میکۆنووس و دەرئەنجامەکانی کرد.

بڕگەکانی دیکەی ئەو کۆڕیادە بریتی بوون لە: "خوێندنەوەی پەیامی کۆمەڵەی کوردی سووریە لەلایەن سەعید عەبدولمەجید، هۆنراوەیەک لەلایەن کچی شەهید بارزان، پەیامی کۆمیتەی پشتیوانیی حیزبی چەپی ئیران لەلایەن سەعید، پێشکەشکردنی هۆنراوەیەک لەلایەن ئیسماعیل مەلایی ئەندامی حیزبی دێموکرات، پێشکەشکردنی شێوەکاری هونەری لەلایەن بەلووچەکانەوە، وتاری حیزبی میللەتی بەلووچستان لەلایەن ئەمیر ئەرسەلانی ئەربابی، هۆنراوەیەک لەلایەن فایەق ئەمینی و پێشکەشکردنی سروودی سادقی شەرەفکەندی لەلایەن کۆڕی هونەرییەوە.''

هەروەها ''پارتی دێموکراتی کوردستان، موجاهدینی خەلقی ئێران، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئاڵمان و کۆمەڵەی دۆستایەتیی کورد و ئاڵمان'' بە ناردنی پەیمام یادی دوکتور سادق شەرەفکەندییان بەرز ڕاگرت و تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کردەوە.

پاشان جەبار وەزیری، ئەندامی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە ئاڵا بە زمانی فارسی وتەیەکی پێشکەش کرد.

کۆڕیادەکە بە بەخشین و دانانی گوڵ لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی میکۆنووس کۆتایی پێ هات.