سێ کۆلبەری خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری ''تەتە''ی هەورامان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ''کوردپا''، ڕۆژی شەممە ١ی ڕەزبەر، سێ کۆڵبەر کە ناسنامەی دوو کەسیان بە ناوەکانی ''سەباح و کەنعان'' خەڵکی مەریوان ئاشکرا بووە، لە سنووری ''تەتە''ی هەورامان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کران.
هێزەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.
ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان کراون.