کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی هاتنەوەی جێژنی مەولوود، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسوڵمانان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی ئەو جێژنەی لە موسوڵمانان کردووە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
لە ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسوڵمانان، حەزرەتی محەممەد، پیرۆزبایی ئەم بۆنەیە لە هەموو باوەڕمەندان و پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام دەکەم.
هیوام وایە ئەم بۆنەیە ببێتە هەوێنی پێکەوەژیان و ئاشتی لەنێوان تێکڕای باوەڕمەندان بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و باوەڕە جیاوازەکان. هەروەها پیرۆزبایی ئەم بۆنەیە لە سەرجەم موسوڵمانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران دەکەم.
بە هیوای تەبایی نەتەوەکەمان.
مستەفا هیجری
بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی